ئیخراجی سه‌دان كرێكاری سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران

44q
هه‌واڵنێرییه‌ حكومه‌تییه‌كان هه‌واڵی له‌سه‌كار ده‌ركردنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران له‌ به‌شی نیوه‌ ده‌وڵه‌تی و خسوسی به‌ هۆی ركودی توند راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرتانه‌، ئه‌م ئیخراج سازیانه‌ كه‌ زۆرتر له‌ شیركه‌تی حه‌فاری و به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان روویداوه‌، زیاتر له‌ ٨٠٠ كرێكار له‌سه‌ركار ده‌ركراون. راپۆرته‌كان هه‌روه‌ها باس له‌ بارودۆخی سه‌ختی به‌ڕێچوونی ژیانی په‌یمانكارانی گه‌وره‌ی ناوخۆیی ده‌كه‌ن كه‌ توانای په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كاركۆنانی خۆشیان نییه‌. شایانی باسه‌ له‌م دواییانه‌دا وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی رۆحانی وێڕای هوشدار به‌ ركودی توند له‌ ئێران، دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ درێژه‌ی ره‌وتی ئێستای ركودی بازاڕی كه‌سب و كار له‌ كۆتاییدا په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی بێكاری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.