ئیخراجی كرێكارانی سووری له‌ شیركه‌تی نه‌وتی ئه‌بووزه‌بی

788
شیركه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌وتی ئه‌بووزه‌بی له‌ ئێماراتی یه‌كگرتووی عه‌ڕه‌بی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكارانی سووری شاغڵ له‌م شیركه‌تی له‌ سه‌ر كار ده‌ركرد.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریه‌كان، شیركه‌تی نه‌وتی ئه‌بووزه‌بی به‌ بیانووی كوتایی هاتنی قه‌راردادی كاری، سه‌رجه‌می ٩٦ كرێكار و كارمه‌ندی سووری ئه‌م شیركه‌تی‌ له‌ سه‌ر كار ده‌ركرد. راپۆرته‌كان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هۆكاری ده‌ركرانی، هه‌وڵی پێشگیرانه‌ی‌ ئه‌منییه‌تی ده‌رباره‌ی كارمه‌ندان و كرێكارانی سووری راگه‌یه‌ندراوه‌‌. ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ كرێكارانی ئیخراجی لانیزۆر یه‌‌ك مانگ بۆ جێهێشتنی ئه‌م وڵاته‌ مۆڵه‌تی داوه‌. چه‌ندین شیركه‌تی ئێماراتی دیكه‌ش هه‌موو كرێكاره‌ سووری یه‌كانی شیركه‌ته‌كه‌یان له‌ سه‌ر كار ده‌ركردووه‌ كه‌ له‌وانه‌ ده‌كرێ ئاماژه‌ به‌ شیركه‌تی فرۆكه‌وانی ئێمارات و شیركه‌ته‌ گه‌شتیاری یه‌كان ئه‌م وڵاته‌ شێخ نشینه‌بكرێت.