ئیخراجی كرێكارانی كارخانه‌ی جه‌عبه‌سازی كێله‌شین به‌ بیانووی بێ بنه‌ما

333y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی جه‌عبه‌سازی كێله‌شین له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “شاوانی” شنۆ، به‌ بیانووی بێ بنه‌ما كرێكارانی شاغڵ له‌م كارخانه‌یه‌ له‌سه‌ر كار ئیخراج ده‌كات. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ بۆ خۆدزینه‌وه‌ له‌ په‌رداخت كردنی ماف و بیمه‌ی كرێكاران دوای یه‌كمانگ كاركێشانه‌وه‌ له‌وان، به‌ بیانووی بێ بنه‌ما له‌سه‌ركار ئیخراجیان ده‌كات و له‌جیاتی ئه‌وان كرێكاری تازه‌ داده‌مه‌زرێنێت. هه‌ر به‌م پێیه‌ش كرێكارانی تازه‌ش دوای تێپه‌ڕ بوونی یه‌كمانگ سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ركار ئیخراج ده‌كات. شایانی باسه‌ كارخانه‌ی جه‌عبه‌سازی كێله‌شین به‌رهه‌مهێنه‌ری جه‌عبه‌ی پلاستیكی راگرتنی میوه‌یه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →