ئیخراجی كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی مۆبلمانی ئاراد گۆسته‌ری گیتی

350q
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، حه‌وت كه‌س له‌ كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی مۆبلمانی “ئاراد گۆسته‌ری گیتی” ره‌شت به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئیزافه‌كاری ئیجباری له‌سه‌ركار ئیخراج كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی یه‌ك رۆژه‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئیزافه‌كاری له‌ ماوه‌ی رۆژانی عادی و ناچار كردنیان به‌ كار له‌ رۆژانی ته‌عتیل و جومعه‌، خاوه‌نكاری شیركه‌تی ئاراد گۆسته‌ری گیتی، حه‌وت كرێكاری ناڕازی له‌سه‌ركار ئیخراج كرد. كرێكارانی شیركه‌تی ئاراد گۆسته‌ر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی خراپی پیشه‌ییان ده‌ڵێن، خاوه‌نكار هه‌روه‌ها بڕه‌ پووڵی ئیزافه‌كاری ئه‌وانیشی په‌رداخت نه‌كردووه‌.