له جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تی چه‌ندین مانگی رابردووی كرێكارانی كارخانه‌ی “سیمانی لووشان” له‌به‌ر ساختمانی بونیادی موستهعزهفانی رژیم له تاران، ٧ كرێكاری ناڕازی ئه‌م واحێده له‌سه‌ر كار ئیخراج كران.
كرێكارانی ئیخراج كرا‌و له زومره‌ی ٢٥ كرێكارێك بوون كه له رێكه‌وتی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به دیاری نه‌كرانی بارودۆخی پیشه‌ییان، له‌به‌رده‌م ساختمانی بونیادی موستهعزهفانی رژیم كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست. هه‌فته‌ی له‌وه‌پێشیش ٧ كرێكاری ئیخراجی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی ئیخراج كرانیان له‌سه‌ركار، سه‌ردانی دفته‌ری حه‌راستی بونیادی موستهعزهفانی رژیمان كرد، به‌ڵام به‌رپرسانی رژیم به سه‌رنج پێنه‌دان به بابه‌تی ئیخراج كرانیان به بازخهریدی كرێكارانی سیمانی لووشان پێداگریان كرد. نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ر داخرانی كارخانه‌ی سیمانی لووشان تێپه‌ڕ ده‌بێت و كرێكاران سه‌ره‌ڕای مه‌زایای پێوه‌ندیدار پاش داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه، تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای یهكساڵیشیان پێنه‌دراوه.