به پێی راپۆرته‌كان، ٢٥ كرێكاری كارخانه‌ی سه‌نگ بۆری “به‌راده‌رانی ئازغ” له “مهاباد”، دوابه‌دوای مانگرتن بۆ په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ئیخراج كران.به پێی ئه‌م راپۆرته، ٢٥ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه، پاش ئه‌وه‌یكه سه‌باره‌ت به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، به‌ره‌وڕووی وه‌عده و به‌ڵێنی خاوه‌نكار سه‌باره‌ت به په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له مانگه‌كانی داهاتوودا، بوونه‌وه. ئه‌م كرده‌وه‌یه، ناڕه‌زایه‌تی و وه‌ڕێخستنی مانگرتن له رۆژی جیهانی كرێكار له‌لایه‌ن ئه‌م كرێكارانه‌ی لێكهوتهوه. خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه له كۆتاییدا له جیاتی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران، هه‌موو ٢٥ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركرد.