ئیخراجی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی تام ئیران خۆدرۆ

321q
راپۆرته‌كان باس له‌ له‌سه‌ركار ده‌ركردنی به‌كۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی به‌پێشینه‌ی شیركه‌تی “تام ئیران خۆدرۆ” ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شیركه‌تی تام ئیران خۆدرۆ به‌ بیانووی قه‌یرانی ئابوری له‌ مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ له‌سه‌ركار ده‌ركردنی هێزی قه‌دیمی و به‌پێشینه‌ و له‌ جیاتیان هێزی تازه‌ی دامه‌زراندووه‌. هه‌ر ئێستا دوای تێپه‌ڕ بوونی یه‌كمانگ، ره‌وتی ئیخراجی كرێكاران به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌حاڵی په‌ره‌سه‌ندنه‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی ئیخراج كراو رایانگه‌یاندووه‌: “له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ره‌وتی ئیخراج كردنه‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم مان ده‌گرن.”