ئیخراجی ژنان دوابه‌دوای مه‌ره‌خه‌سی زایمان

317q
به‌ پێی دان پێدانانی جێگری فه‌ننی و داهاتی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم، زیاتر له‌ ٣٠ له‌سه‌دی ژنان دوابه‌دوای ته‌واو بوونی كۆتایی مه‌ره‌خه‌سی زایمان، له‌سه‌ركار ده‌رده‌كرێن.
به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، له‌ ساڵی ٨٦وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ ٤٧ هه‌زار ژن دوای مه‌ره‌خه‌سی زایمان له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ركار، به‌ره‌وڕووی حوكمی ئیخراج بوونه‌ته‌وه‌. له‌ كاتی هاتنه‌سه‌ركاری رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆچوونی لابردنی ژنان له‌ بواره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ شێوه‌ی یاسا، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژنان ده‌كات. له‌ ته‌واوی ئه‌م ساڵانه‌ هیچ ته‌زمینێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ركاری ژنان پاش زایمان له‌ یاسادا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌ و ژنانی دووگیان دوای منداڵ بوون، ده‌بێ چاوه‌ڕێ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حوكمی ئیخراج كردنیان له‌سه‌ركار بن.