ئیخراج سازی له‌ كارخانه‌كانی چینی و كاشی كورد

532y
به‌ پێی هه‌واڵی گیشتوو، كارخانه‌كانی “چینی كورد و كاشی كورد”ی كرماشان، له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی دژه‌ كرێكاریدا‌، نزیكه‌ی ٤٠٠ كرێكاریان به‌ بیانووی بێ بنه‌ما له‌سه‌كار ئێخراج كرد. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، خاوه‌نكاری كارخانه‌كانی چینی كورد و كاشی كورد، له‌ كۆتایی مانگی ره‌شه‌ممه‌ به‌ بیانووی كه‌میی مه‌وادی خاو، ٤٠٠ كرێكاریان له‌سه‌ركار ئێخراج كرد. دوای ماوه‌یه‌ك، به‌ مه‌به‌ستی دووبه‌ره‌كێ نانه‌وه‌ له‌ نێو كرێكاران، نزیكه‌ی ٥٠ كرێكاری ئێخراجیان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان. ئێستا ئه‌م ٥٠ كرێكاره‌ به‌بێ هیچ قه‌رارداد و مه‌زایایه‌ك له‌ دوو شیفتی ١٢ ساعه‌تیدا كار ده‌كه‌ن.