ئیخراج و نه‌دانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری پارچه‌ له‌ ئیلام

20y
راپۆرته‌كان باس له‌ داخرانی گه‌وره‌ترین كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری پارچه‌ له‌ ئۆستانی ئیلام ده‌كه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كارخانه‌ی “زه‌رجین بافت”ی ئیلام یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری پارچه‌ی جین له‌ وڵات بوو كه‌ ٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ناچار داخراو و ١٤٠ كه‌س له‌ كرێكاره‌كانی ئێخراج كران. پێشینه‌ی كاری كرێكارانێك كه‌ له‌م كارخانه‌یه‌ كاریان كردووه‌، له‌ نێوان ١ تا ١٨ ساڵه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنان و فرۆش و هه‌روه‌ها دانی حه‌قده‌ستی كرێكاران هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌ كرێكاران راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ كه‌مبوونی نه‌قدینه‌گی، گران بوونی مه‌وادی سه‌ره‌كی و نه‌فرۆشرانی به‌رهه‌م، داخرانی ئه‌م كارخانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی كرێكاران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ وڵامێك نه‌دراوه‌ته‌وه و پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ هێشتا به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان پێنه‌دراوه‌.