ئیزافه‌كاری ٤٢ له‌سه‌دی كرێكارانی ئێران

487
رۆژی جومعه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ هه‌واڵنێری حكومه‌تی مێهر له‌ راپۆرتێكدا، هه‌واڵی ئیزافه‌كاری كرێكارانی دوو شیفته‌ و چه‌ند شیفته‌ی له‌ ئێران راگه‌یاند. ئه‌م راپۆرته‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌: كه‌می داهات، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ و سه‌رسووڕهێنه‌ری هه‌زینه‌كانی ژیان و ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ زیاتر له‌ ٤٢ له‌سه‌دی هێزی كاری ئێران به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٩ میلیون كه‌س، دوو شیفته‌ و چه‌ند شیفته‌ كار بكه‌ن. كرێكاران، چه‌ندین ساعه‌تی درێژماوه‌ سه‌رقاڵی كاری سه‌خت و تاقه‌ت پروكێنن. ئه‌م گروپه‌ له‌ هێزی كار، به‌ بێ ئیزافه‌كاری درێژماوه‌ ته‌نانه‌ت ناتوانن سه‌ره‌تاییترین هه‌زینه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →