ئیستخدامی كرێكارانی چینی له‌ كارخانه‌ی فولادی زه‌ره‌ند

522y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” خاوه‌نكاری پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی كارخانه‌ی فولادسازی له‌ زه‌ره‌ند بڕیاریان داوه‌ به‌شێك له‌ كاره‌كان به‌ كرێكارانی چینی بسپێرن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌ی په‌یمانكاران و كرێكارانی خه‌ڵكی وڵاتی چین كه‌ بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕۆنه‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌، ٥٠ كه‌س راگه‌یه‌ندراوه‌. چوونی كرێكارانی چینی بۆ پڕۆژه‌ی فولادسازی زه‌ره‌ند چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانی كرێكارانی په‌یمانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا هیچ چه‌شنه‌ حقوقێكیان پێنه‌دراوه‌. به‌ڕێوبه‌ری ئیجرایی پڕۆژه‌ی فولادی زه‌ره‌ند به‌ شێوه‌ی راشكاوانه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كرێكارانی چینی دێن تا جێگای هێزی كار له‌ ئێران بگرنه‌وه‌.