ئیسرائیل به‌رپرسی هێرش بۆسه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

148y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گوڵان، سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا، رژیمی ئیسرائیلی به‌ به‌رپرسی هێرش بۆسه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ و كوشتاری لانیكه‌م، ٤٤ كه‌سی مه‌ده‌نی ناولێبرد.”بان كی مۆن” رۆژی دووشه‌ممه‌ كورته‌یه‌ك له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندار سه‌باره‌ت به‌ هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤ی زایینی بڵاو كرده‌وه‌. ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌ له‌ لایه‌ن كومیسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌ كراون. بان كی مۆن به‌ ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ شورای ئه‌منیه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له‌ جه‌ریانی شه‌ڕی ٥٢ رۆژه‌ی هاوینی ساڵی رابردوو، لانیكه‌م حه‌وت جار مه‌دره‌سه‌كانی “ئانروا” له‌ كه‌رتی غه‌زه‌یان بۆمباران كرد‌. له‌م هێرشه‌دا، لانیكه‌م ٤٤ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢٧ كه‌سیش بریندار بوون. پێشتریش رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌رته‌شی ئیسرائیلی به‌ جه‌نایه‌تی جه‌نگی له‌دژی خه‌ڵكی غه‌زه‌ تۆمه‌تبار كردبوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →