ئیعتیاد دووهه‌مین فاكته‌ری مه‌رگ و میر له‌ ئێران

608q
جیگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی “ستادی مۆباره‌زه‌ له‌گه‌ڵ “مه‌واددی مۆخه‌دێر”ی رژیم رایگه‌یاندوه‌ كه‌ مه‌واددی مۆخه‌دێر یه‌كه‌مین خه‌ساری وڵات و به‌كار هێنانی لە ڕادەبەدەریان، دووهه‌مین فاكته‌ری مردن دوای حادیسه‌ی رانه‌ندگی له ئێرانه‌.
“عه‌لی ره‌زا جه‌زینی” دانی به‌وه‌ دانا كه‌ زیاتر له‌ ٦ میلێون كه‌س له‌ ئێران به‌ گشتیی و به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ تووشی كێشه‌ی ئێعتیادن. به‌ وته‌ی ئه‌م كارگێره‌ی رژیم له‌ نیوی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا هه‌زار و ٤٧٠ كه‌س به‌هۆی خراپ به‌كار هێنانی مه‌واددی مۆخه‌دێره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ته‌نها له‌ مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا ٢٧٩ كه‌س به‌هۆی خراپ به‌كار هێنانی مه‌واد گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. به‌ وته‌ی ناوبراو، ئه‌م ئاماره‌ پێوه‌ندیی به‌ مه‌رگی راسته‌وخۆ، به‌هۆی خراپ به‌كار هێنانی مه‌وادده‌ و رێژه‌ی مه‌رگه‌ ناڕاسته‌وخۆه‌كان ناگرێته‌وه‌.