به پێی راپۆرتی “هێرانا” ده‌زگای قه‌زایی رژیم لانیكه‌م دوو به‌ندكراوی دیكه‌ی له ئۆستانی مازه‌نده‌ران ئێعدام كرد.
به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، به‌ندكراوێك به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له به‌ر چاوی خه‌ڵك له شارستانی “میاندروود”ی ئوستانی مازه‌نده‌ران ئێعدام كرا. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه به تۆمه‌تی هاوشێوه له زیندانی “نه‌وشه‌هر”ی ئه‌م ئوستانه له سێداره درا. له لایه‌كی دیكه‌وه، له ماوه‌ی رۆژانی دواییشدا، به‌ندكراوێكی كه‌مئه‌ندام به تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ” مه‌وادی مۆخه‌دێر” له زیندانی خۆڕه‌م ئاباد ئێعدام كرا. شایانی باسه ته‌نها له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، لانیكه‌م ٢٦كهس له زیندانه‌كانی ئێران ئێعدام كراون.