به پێی ئاماری دادگوسته‌ری رژیم له قه‌زوین، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا، ١٦ به‌ندكراوی مه‌حكوم به ئیعدام له زیندانی قه‌زوین له سێداره دران.
به وته‌ی به‌رپرسانی دادگوسته‌ری، رۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی بهفهرانبار، هه‌شت كه‌س به هۆی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخهدێرهوه ئیعدام كران. رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووش هه‌شت كه‌سی دیكه به تۆمه‌تی هاوشێوه ئیعدام كرابوون. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی دادگوسته‌ریی رژیم له حاڵێكدا باسی درێژه‌ی ئیجڕای حوكمی ئیعدام كردووه كه زیاتر له ٧٠ كه‌س له نۆێنه‌رانی مه‌جلیسی رژیم، له‌م به‌ینانه‌دا له رۆژی ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، گه‌ڵاڵه‌ی لابردنی سزای ئیعدام له‌سه‌ر یاسای به قه‌ولی خۆیان “موبارزه له‌گه‌ڵ مه‌واددی مۆخه‌دێر،یان ئیمزا كردووه. شایانی باسه، زۆرترین ئاماری ئیعدام له ئێران هی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به ماددههۆشبهرهكانه. به جۆرێك كه “ئه‌حمه‌د شه‌هید” له نۆیه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ده‌رباره‌ی بارودۆخی “مافی مرۆڤ له ئێران” كه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا بڵاو بۆوه، له‌سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٥ له سه‌دیی ڕێژه‌ی ئیعدامه‌كان له ئێران هۆشداریدا و وتی كه له ٩ مانگی سه‌رتای ئه‌مساڵدا، ده‌وری ٧٠٠ كه‌س له ئێران ئیعدام كراون. به گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، ٦٨ له سه‌دی ئه‌م ئیعدامانه پێوه‌ندیی به تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به مه‌وادی مۆخهدێرهوه بووه.