ئیعدامی كوشتی گیرێكی دیكه له دێزفول

“مێهدی عه‌لی حۆسینی” كوشتی گیری خه‌ڵكی شاری ئه‌ندیمێشك، رۆژی دووشه‌ممه ٦ی رێبه‌ندان له دێزفول ئیعدام كرا.

“مێهدی عه‌لی حۆسینی” ٣٠ ساڵ ته‌من، له سال ٩٤ی هه‌تاوی به تاوانی قه‌تڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به ئیعدام مه‌حكوم كرا. له‌ ماوه‌ی ٥ مانگی ڕابردوودا، ئه‌مه‌ دووهه‌مین كوشتی گیری ئێرانیه‌ كه ئیعدام ده‌كرێ. له سێداره‌دانی ئه‌م كوشتی گیره ته‌نیا ٥ مانگ دوای ئیعدامی نه‌وید ئه‌فكاری كوشتی گیری دیكه‌ی ئیرانی، به‌ڕێوه‌چووه‌. شایانی باسه یه‌كێك براكانی نه‌وید ئه‌فكاری به ناوی وه‌حید به ٥٤ سال و شش مانگ زیندان و برایه‌كی دیكه‌ی به‌ناوی حه‌بیب به ٢٧ سال و سه مانگ زیندان مه‌حكوم كراون.