ئیعدامی لاوێك له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ نه‌وشه‌هر

518q
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ‌ له‌ نه‌وشه‌هری سه‌ربه‌ ئۆستانی مازنده‌ران له‌به‌رچاو خه‌ڵك له‌سێداره‌ درا.
ده‌زگای قه‌زایی رژیم ئه‌م لاوه‌ی‌ به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك له‌ سێداره‌دا.رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌فته‌ی رابردووش لاوێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵی‌ دیكه‌ له‌ شاری مه‌مه‌سه‌نی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی فارس له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ئیعدامیان كرد. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ دوو لاو له‌ شاری پاكده‌شتی تاران له‌ژێر ناوی “ئه‌رازلو ئۆوباش” هێنایاننه‌ ناوشه‌قامه‌كانی شار و له‌به‌رچاوی هه‌مووان به‌سووكایه‌تییه‌وه‌ گه‌ڕاندیان.