ده‌زگای قه‌زایی رژیم لانیكه‌م ٥ به‌ندكراوی دیكەی له زیندانی كرمان له سێداره دا.
به پێی راپۆرتی “هێرانا” ئه‌م به‌ندكراوانه به تۆمه‌تی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ “مه‌واددی مۆخه‌دێر” سه‌رله به‌یانی رۆژی جومعه له ناو زیندانی كرمان ئیعدام كران. شایانی باسە له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی دواییدا، لانیكه‌م ده‌یان به‌ندكراو به تۆمه‌تی هاوشێوه له زیندانه‌كانی ئێران ئێعدام كراون. “ئه‌حمه‌د شه‌هید” هه‌واڵنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نۆیه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌یدا ده‌رباره‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران مانگی خه‌زڵوه‌ری ئه‌مساڵدا، رایگه‌یاند، ته‌نها له ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی ٧٠٠ كه‌س له ئێران ئیعدام كراون. به وته‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید، ده‌وری ٧٠ له‌سه‌دی ئه‌م ئیعدامانه ،تایبه‌ت بوون به تاوانه‌كانی “مه‌واددی مۆخهددێر”.