ئیفشاگه‌ری فه‌رمانده‌ی پولیسی رژیم سه‌باره‌ت به‌ كه‌هریزه‌ك

580
رژیم رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌رمانان، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی ئینتزامی له‌ قسه‌ و باسێكدا دانی به‌وه‌ داناوه‌،”كه‌هریزه‌ك رووداوێكی خراپ و به‌ته‌واوه‌تی راسته‌قینه‌ بوو.”ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاندووه‌: “كه‌هریزه‌ك دومه‌ڵێكی چڵكین بوو كه‌ سه‌ره‌نجام له‌ جێگه‌یه‌كدا تره‌كی و بابه‌ته‌كه‌ی روون بۆه‌وه‌ و بووه‌ هۆی ئه‌زمون لێ وه‌رگرتن.” ئه‌م قسه‌ و باسانه‌ له‌ بارودۆخێكدا له‌ زمانی فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی رژیمه‌وه‌ دانی پێداده‌نرێت كه‌ “سه‌عید مورته‌زه‌وی” تاوانباری سه‌ره‌كی په‌روه‌نده‌ی كه‌هریزه‌ك له‌ تۆمه‌تی جێگرایه‌تی له‌ قه‌تڵ و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌ی ناله‌بار و قیزه‌وه‌نی ناڕازییان له‌ ساڵی ٨٨ ته‌بره‌ئه‌ كرا. “سه‌ردار ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م” كه‌ رۆژێك لباسی فه‌رمانده‌هی هێزی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی له‌به‌ریدا بوو و كه‌متر له‌ مانگێك به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی ماڵی و ئێداری بۆنیادی ته‌عاونی نابه‌جێ له‌سه‌ركار ده‌رده‌كرێت، ئێستا ده‌ستی داوه‌ته‌ ئیفشاگه‌ری و له‌قاودان.