ئێحزاری كرێكارانی ناڕازی ئیران به‌ره‌ك

29
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ ٣٦مین رۆژی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك”، ١٨ كرێكاری مانگرتووی ئه‌م كارخانه‌یه‌ بۆ دادگای رژیم له‌ گیلان ئێحزار كران.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، خاونكار له‌ كرێكاران به‌ تۆمه‌تی “ئاژاوه‌گێڕی” له‌ كارخانه‌كه‌ شكایه‌تی كرد. ده‌وترێت له‌ سه‌رجه‌م ١٨ كرێكاری بانگ كراو، ٣ كه‌سیان له‌م دواییانه‌ له‌لایه‌ن جه‌معیه‌تی ١٢٠ كه‌سی كرێكارانی ئیران به‌ره‌ك وه‌كوو نوێنه‌ری یاسایی هه‌ڵبژێردرابوون و وه‌كاله‌تی مه‌حزه‌ریان وه‌رگرتووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك زیاتر له‌ یه‌كمانگه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٨ مانگ حقوقی دواخراو، به‌ شێوه‌ی یه‌كگرتووانه‌ مانیان گرتووه‌.