ئێحزاری هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

105
له ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌شێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی شاری روانسه‌ر به‌ بیانووی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌ ئێحزار و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه‌.به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیاتر له‌ ١٠ هه‌ڵسووڕاوی سیاسی و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری روانسه‌ر به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌م شاره‌ بانگ كراون و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه‌. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێكراوه‌ كه‌ چیتر له‌گه‌ڵ حێزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم په‌یوه‌ندی نه‌گرن، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌گه‌ڵیان به‌رخورد ده‌كرێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →