ئێحزاری هه‌ڵسووڕاوێكی فه‌رهه‌نگی بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم

94 (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هه‌ڵسووڕاوێكی فه‌رهه‌نگی به‌ ناوی “حه‌بیب ره‌ئووفی” خه‌ڵكی شاری بانه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌‌ بانگ و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ فه‌رهه‌نگییه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ خۆی به‌ ناوه‌ندی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بانه‌ بناسێنێت. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعات راگیرا و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دا كرا. شایانی باسه‌ كه‌ “حه‌بیب ره‌ئووفی” بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵیش موعه‌لیم بووه‌ و دواتر وازی له‌ ته‌دریس كردن هێناوه‌.