ئێحزاری ژماره‌یه‌ك له‌ ناڕازییانی هه‌ڵوه‌دای كار له‌ عه‌سه‌لویه‌

597y
به‌ پێی دانپدانانی نوێنه‌ری شورای ناوچه‌ی “چاه مۆباره‌ك” له‌ ئۆستانی بوشێهر، دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی لاوانی بێكار له‌ ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ ناڕازییان شناسایی و ئێحزار كراون.
به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ رووی عه‌كسه‌وه‌ شناسایی و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه‌. ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه،‌ كه‌سانێك كه‌ بانگ كراون زۆربه‌یان له‌ زومره‌ی كه‌سانێك بوون كه‌ له‌ حاڵی حازردا وه‌كوو كرێكاری په‌یمانكاری له‌ ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌ كار ده‌كه‌ن و بۆ پشتیوانی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ڵوه‌دای كارن، له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریان كردبوو. شایانی باسه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی بێكار و لاوانی هه‌ڵوه‌دای كار به‌شی “چاه مۆباره‌ك” ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ شێوه‌ی ئێستخدامی كرێكاران له‌ پڕۆژه‌ نه‌وتی و گازییه‌كانی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. پێویسته‌ بوترێت كه‌ كرێكارانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێستخدامی كرێكارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌كانی عه‌سه‌لویه‌ ناڕازیین و خوازیاری پێكهێنانی شوغڵه‌كان بۆ لاوان بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →