ئێحزار كرانی چالاكێكی یارسانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كرماشان

47q
لەدرێژەی زەخت و گوشارەكان بۆ سەر شارۆمەندانی یارسانی لە كوردستان، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كرماشان شارۆمەندێكی یارسانی ئێحزار ده‌كرێت.
شارۆمەندێكی یارسانی بە ناوی “ئەمین عەباسی شائیبراهیمی” لە لایەن  ئیدارەی ئیتلاعات و ئەمنیەتی شاری كرماشان ئێحزار كراوە و پاش خۆ ناساندنی ئەو شارۆمەندە به‌ ئیدارەی ئیتلاعات ماوەی زیاتری لە 3 سه‌عات خراوەتە ژێر بازجویی یه‌وه‌. شایانی باسه ئەو تۆمەتانەی كە خراونەتە پاڵی، بریتین لە “چالاكی لە تۆڕه‌ كۆمەڵایەتیه‌كان و بڵاوكردنەوەی وتار لەسه‌ر كێشەی كۆمەڵگه‌ی یارسان و پڕوپاگەندە بۆ یارسانەكان”.