رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٩، ١٠ی مانگی گوڵان ئێداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری سه‌قز ٢ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی به ناوه‌كانی “عه‌لی حوسێنی و حامد نه‌باتی”یان ئێحزار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی پێنجشه‌ممه “عه‌لی حوسێنی” له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا. هه‌روه‌ها “حامد نه‌باتی” پاش دوو سه‌عات لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه نه‌بردن و به‌شداری نه‌كردن له رۆژی جیهانی كرێكار، ئازاد كرا. شایانی باسه به ده‌یان هه‌ڵسووڕاو و چالاكانی كرێكاریی و سیاسی له ئێران به تایبه‌ت له شاره جیاجیاكانی كوردستان، ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان و ئیتلاعات كراون و تا ئێستاش له چاره‌نووسی ژماره‌یه‌ك زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.