ئێحزار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی عێرفان حه‌لقه‌

2
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، چوار كه‌س له‌ چالاكانی “عێرفان حه‌لقه‌” بۆ تێپه‌ڕ كردنی حوكمی زیندانه‌كه‌یان، له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ بانگ كران و پێیان راگه‌یه‌ندرا كه‌ خۆیان به‌ زیندانی ئێوین بناسێنن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م چوار كه‌سه‌ به‌ناوه‌كانی “ئه‌رده‌شیر شه‌هنه‌واز، محه‌ممه‌دڕه‌زا ئه‌فشار، له‌یلا جه‌ماعه‌ت و محه‌ممه‌د تاجیك پازوو‌كی” له‌ موره‌بیانی گروپی “عێرفان حه‌لقه‌”ن. ئه‌م چوار كه‌سه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغی بیروبۆچوونه‌ عێرفانیه‌كانیان، دادگایی كران و حوكمی زیندانیان پێدرا.