ئێحزار و پێكهێنانی په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ بۆ بێهنام ئیبراهیم زاده‌

382
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، بێهنام ئێبراهیم زاده‌ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و زیندانی سیاسی بۆ ده‌فته‌ری حێفازه‌تی زیندانی ره‌جایی شار بانگ و له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ شكایه‌تی یه‌كێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان، به‌ره‌وڕووی لێپرسینه‌وه‌ بۆوه‌.بابه‌تی لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ به‌ندكراوه‌، شكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رێكی زیندان به‌ تۆمه‌تی سووكایه‌تی كردن به‌ به‌رپرسی زیندان له‌ كاتی بازڕه‌سی بووه‌ تۆمه‌تێك كه‌ له‌ لایه‌ن بێهنام ئێبراهیم زاده‌وه‌ ره‌ت كرایه‌وه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ بێهنام ئیبراهیم زاده‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمی تازه‌ و قه‌تعی ٧ ساڵ و ده‌ مانگ و ١٨ رۆژ به‌ره‌وڕوو بۆوه‌ كه‌ دژ به‌ ئه‌سڵی ته‌فكیكی تاوانه‌كان، له‌ به‌ندنی دارولقۆرئان و له‌ پاڵ زیندانیانێك كه‌ به‌ تاوانگه‌لێكی وه‌ك قه‌تڵ و مه‌وادی موخه‌دێر به‌ندكراون، له‌ حاڵی تێپه‌ڕ كردنی ده‌ورانی زیندانییه‌كه‌یه‌تی.