ئێختلافی ٧٠ به‌رابه‌ری داهاتی پزیشكان و په‌ره‌ستارانی ئێران

686y

ئه‌ندامێكی كۆمیسیۆنی بێهداشتی مه‌جلیسی رژیم، هه‌واڵی ئێختلافی ٧٠ به‌رابه‌ری داهاتی پزیشكان و په‌ره‌ستارانی له‌ ئێران راگه‌یاند.به‌ وته‌ی ناوبراو، په‌ره‌ستارێك مانگێك یه‌ك میلیۆن تمه‌ن حقوقی پێده‌درێت، له‌حاڵێكدا پزیشكه‌كان مانگانه‌ ١٠٠ میلیۆن تا یه‌ك میلیارد تمه‌ن داهاتیان هه‌یه‌. شایانی باسه‌ ئێختلافی داهاتی له‌سه‌ره‌وه‌ی نێوان پزیشكان و په‌ره‌ستاران یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌یه‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.