ئێخراجی ئۆستادی دانیشگایه‌ك له‌ كرماشان

387y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دكتور “زه‌كه‌ریا قادری” ئۆستادی دانیشگای ئازادی كرماشان،له‌سه‌ر كار ئێخراج كرا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌رپرسی “به‌شی توێژینه‌وه‌ی زانستی” دانیشگای ئازادی كرماشان، بڕیاری له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ئه‌م ئۆستاده‌ی داوه‌. شایانی باسه‌، یه‌كێك له ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ “زه‌كه‌ریا قادری” به‌ قسه‌ و باس له‌سه‌ر مێژووی كوردستان تۆمه‌تبار كراوه‌ و له‌سه‌ر گوشاری راسته‌وخۆی حه‌راسه‌تی ئه‌م دانیشگایه‌ ئێخراج كراوه‌.