ئێخراجی به‌رینی كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌ ئۆسترالیا

531t
ده‌فته‌ری ئاماری ئۆسترالیا رایگه‌یاند، كه‌ شیركه‌ته‌ مه‌عده‌نییه‌كانی چالاك له‌م وڵاته‌ له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی فێڤریه‌ی ٢٠١٥، زیاتر له‌ ٤٤ هه‌زار هێزی كاری خۆیان له‌سه‌ركار ئێخراج كردووه‌.به‌پێی ئاماری ئه‌م ده‌فته‌ره‌، دامه‌زراندن له‌ سه‌نعه‌ت له‌ژێر گۆشاری كرێكارانی مه‌عده‌نی ئۆسترالیا، ساڵی رابردوو تا نزیكه‌ی یه‌ك پێنجه‌م دابه‌زیوه‌. ئه‌م رێژه‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی‌ دامه‌زراندن له‌ سه‌نعه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئۆسترالیا له‌ نیوه‌ی دووهه‌می ساڵی ٢٠١١وه‌ تا ئێستا بێ وێنه‌ بووه‌. به‌م شێوه‌یه‌ سه‌رجه‌م هێزی‌ كار له‌ سه‌نعه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئه‌م وڵاته‌ تا ئێستا، گه‌یشتۆته‌ ٢٢٠ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س.