ئێخراجی به‌رینی په‌ناخوازانی تازه‌ لاوی ئه‌فغانستان له‌ بریتانیا

135
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، ده‌وڵه‌تی بریتانیا له‌ ده‌یه‌ی رابردوودا، ٨٠ له‌سه‌د له‌ تازه‌ لاوانی په‌ناخوازی ئه‌فغانستانی ئێخراج كردووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و ٥٠٠ تازه‌ لاوی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، وڵاته‌كه‌یان به‌جێهشتووه‌ و به‌ره‌و بریتانیا رۆشتوون. جێگای ئاماژه‌یه‌، داواكاریی ٨٠ له‌سه‌دی ئه‌م كه‌سانه‌ بۆ په‌نابه‌ریه‌تی له‌ وڵاتی بریتانیا‌ ره‌ت بۆته‌وه‌ و به‌ره‌و ئه‌فغانستان دیپۆرت كرانه‌ته‌وه‌.