ئێخراجی ده‌یان كرێكاری شیركه‌تی داروسازی كه‌وسه‌ر

880
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ٦٠ كرێكاری به‌پێشینه‌ی شیركه‌تی داروسازی “كه‌وسه‌ر” به‌ هۆی تازه‌ نه‌كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان، له‌سه‌ر كار ئێخراج كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكاری شیركه‌تی داروسازی كه‌وسه‌ر به‌ بیانووی كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی له‌ دابین كردنی مه‌وادی خاو، له‌ تازه‌ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی ٦٠ كه‌س له‌ كرێكارانی قه‌راردادی ئه‌م شیركه‌ته‌ خوده‌بوێرێت و رایگه‌یاندووه‌: “له‌ كاتی درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌ و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ و گرفته‌كان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كرێكاران له‌سه‌ركار ئێخراج ده‌كات.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →