ئێخراجی ده‌یان كرێكاری شیركه‌تی واحیدی ئیسفه‌هان

89y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌، ٣٠ كرێكاری قه‌راردادی شیركه‌ت واحیدی ئوتوبوسڕانی ئیسفه‌هان و ده‌ووروبه‌ر، له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ ئێخراج كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌ی كرێكارانی بێكار كراوی شیركه‌ت واحیدی ئیسفه‌هان سه‌ره‌تا نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س بووه‌، به‌ڵام به ‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی و به‌دواداچوونیان، قه‌راردادی كاری ١٠ كه‌سیان بۆ سێ مانگی دیكه‌ تازه‌ كراوه‌ته‌وه‌‌. شایانی باسه‌، كرێكارانی بێكار كراو پێشینه‌ی كارییان له‌ نیوان ١ تا ١٥ ساڵه‌ و لانیكه‌م سێ كه‌سیان له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی رابردوو، چالاكانه‌ به‌شدارییان كردبوو.