خاوه‌نكاری كارخانه‌ی “شیشه‌ی ئابگینه”ی قه‌زوین، به ده‌ستپێكی ساڵی ٩٤ له نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كاری ٢٠ كرێكار به هۆی به‌شداری كردنیان له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، پێشگیری كرد و ئه‌م كرێكارانه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركرد.ئه‌م كرێكارانه دوابه‌دوای ته‌عتیلاتی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، بۆ درێژه‌دان به كاره‌كه‌یان سه‌ردانی كارخانه‌كه‌یان كردبوو، به‌ڵام له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئینتزاماتهوه پێش به چوونیان بۆ نێو كارخانه‌كه گیرا. به وته‌ی كرێكارانی ئێخراجی، پێشتریش هه‌ندێك له به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م كارخانه‌یه به‌ڵێنیان به كرێكاران دابوو كه پاش ته‌عتیلاتی نه‌ورۆز ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كه‌یان. به‌ڵام دوابه‌دوای به‌دواداچوونی كرێكاران، پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه به هۆی به‌شداریان له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه كرێكارییه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه له چه‌ند مانگی رابردوودا، مافی گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان نییه و به‌م پێیه له‌سه‌ركار، ئیخراج كران.