خاوه‌نكاری كارخانه‌ی ئاجۆری ماشینی “سازمایه” له شاری پاكده‌شت، به كۆتایی هاتنی قه‌راردادی كاریی ٣٦ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، له ده‌ستپێكی ساڵی ٩٤هوه ئه‌وانیان له‌سه‌ركار ئێخراج كرد.به پێی راپۆرته‌كان، خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه به بیانووی پێویست نه‌بوون به هێزی كاری ئه‌وان، له تازه‌كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كاری ئه‌م كرێكارانه خۆده‌بوێرێت و ئه‌م كرێكارانه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كانیان ئێخراج كردووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌ر كام له كرێكارانی ئێخراجی، پێشینه‌ی كاریی زۆریان له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنانه هه‌بوو.