ئێخراجی ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی سه‌دیه‌د ریخته‌گه‌ر

947
٢٠ كرێكاری قه‌راردادی كارخانه‌ی “سه‌دیه‌د ریخته‌گه‌ر” دوای ١٨ ساڵ پیشینه‌ی كار، به‌ بیانووی نه‌بوونی پێویستی خاوه‌نكار به‌م كرێكارانه‌، له‌سه‌ركار ئێخراج كران.
كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌دیه‌د ریخته‌گه‌ر به‌ راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتی: ئێخراجی رابردووی هاوكاره‌كانیان له‌ سه‌ره‌تای مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ روویدا. ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یكه‌ پێشتریش نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س له‌ هاوكاركانیان به‌ره‌به‌ره‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی وه‌رزی هاوین ئیخراج كرابوون، جه‌ختیان كرده‌وه‌: سه‌رجه‌م ئه‌م ئێخراج سازیانه‌ دوای كۆتایی هاتنی قه‌راردادی كاری هاوكاره‌كانیان روویداوه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ كرێكارانی ئێخراجی، چه‌ندین مانگه هیچ چه‌شنه‌ مه‌زایایه‌كیان‌ پێنه‌دراوه‌.