ئێخراجی ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی قۆفل كار

474y
لانیكه‌م ٣٠ كرێكاری كارخانه‌ی “قۆفل كار” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ئه‌لبۆرزی قه‌زوین پاش ته‌واو بوونی ئێعتباری قه‌راردادی كاریان، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركران.له‌ یه‌كه‌مین رۆژه‌كانی ده‌ستپێكی كاری ساڵی ٩٤، خاوه‌نكاری كارخانه‌كه‌ به‌ بیانووی كێشه‌ی ماڵی، به‌ ٣٠ كرێكاری راگه‌یاندبوو چیتر بۆ ئه‌وان له‌م واحێده‌ سه‌نعه‌تییه‌ كارێك نییه‌ و پاش ته‌واو بوونی قه‌رارداده‌كانیان، له‌سه‌ركار ئیخراجی كردن. به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌ بیانووی ته‌واو بوونی قه‌راردادی كار تا ئێستا نیوه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ئیخراج كردووه‌ و حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاغڵیش هه‌میشه‌ به‌ دواخرانه‌وه‌ په‌رداخت ده‌كات.