ئێخراجی ده‌یان كرێكاری كۆنتۆرسازی ئێران

201y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی “ئیلنا”، ١٧٠ كه‌س له‌ كرێكارانی قه‌راردادی و په‌یمانی كارخانه‌ی “كۆنتۆرسازی ئێران”، پاش ته‌واو بوونی قه‌راردادی كاریه‌كانیان، به‌بێ په‌رداخت كردنی دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، له‌سه‌ركار ئێخراج كران.كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازی ئێران هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی “قه‌زوین”، رایانگه‌یاند: “خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌، پاش ته‌عتیلاتی ره‌سمی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، ١٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانی و ٢٠ كه‌س له‌ كرێكارانی قه‌راردادی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی، به‌ هۆی به‌دواداچوونی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانمان، له‌سه‌ركار ده‌ركرد.”