ئێخراجی ده‌یان كرێكاری ناڕازیی كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك

157
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك”ی ره‌شت، نزیكه‌ی ٥٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره،‌ ئێخراج كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌وه‌یكه‌ خاوه‌نكاری كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك به‌ رێخستنی هێڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، هه‌وڵی ده‌دا تا به‌ ناڕه‌زایه‌تی ٤٥ رۆژه‌ی ١٢٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ كۆتایی بێنێت، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانداری و ئیداره‌ی كاری رژیم له‌ شاری “ره‌شت”، نزیكه‌ی ٥٠ كرێكاری به‌ پێشینه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌، ئێخراج كرد. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی ئیران به‌ره‌ك، له‌ ماوه‌ی ٥٠ رۆژ له‌وه‌پێشه‌وه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به ‌نه‌درانی ٨ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، مانیان گرتووه‌.