ئێخراجی ده‌یان كرێكاری یه‌یمانكاریی شیركه‌تی كه‌یوان ئێنرژی

573
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان، نزیكه‌ی ٢٥ كرێكاری په‌یمانكاری شیركه‌تی “كه‌یوان ئێنرژی” له‌ “به‌نده‌ری خومه‌ینی”، له‌سه‌ركار ئیخراج كران. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ نزیكه‌ی دوو ساڵه به‌ شێوه‌ی په‌یمانی له‌ شیركه‌تی كه‌یوان ئێنرژی وه‌كوو ئینتزامات و نگه‌هبانی كاریان ده‌كرد، ئێستا به‌ بیانووی كۆتایی قه‌راردادی په‌یمانكار له‌سه‌ر كاره‌كانیان ئێخراج كران. شایانی باسه‌، شیركه‌تی كه‌یوان ئێنرژی له‌ بواری داگرتن و بارگیری مه‌وادی نه‌وتیی له‌ ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری به‌نده‌ری خومینی چالاكی ده‌كات.