ئێخراجی ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی كێشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد

336
به پێی راپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ نوێ نه‌كرانه‌وه‌ی قه‌راردادی كاری كرێكارانی كێشت و سه‌نعه‌تی مهاباد، ١٦٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ له‌سه‌ركار ئێخراج كران.به پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و خاوه‌نكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ له‌ نامه‌یه‌كدا خوازیاری تازه‌ نه‌كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كاری كرێكاران بووه. ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ حاڵێكدا به‌ كرێكاران راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ چه‌ندین مانگه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌ و مافی بیمه‌كانیشیان نه‌ڕژاوه‌ته‌ حیسابی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی. كرێكاران به‌م بۆنه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌بڕیوه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون. شایانی باسه، به‌ هۆی تازه‌ نه‌كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كاری كرێكارانی كێشت و سه‌نعه‌تی مهاباد، نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س بێكار بوون.