شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “ئه‌یرلاین” رایگه‌یاندووه كه نزیكه‌ی ١٨٠ كه‌س له كرێكاران و كارمه‌نده‌كانی له‌سه‌ركار ئێخراج ده‌كات.
نزیكه‌ی ١٨٠ كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌پێشینه‌ی ئه‌م شیركه‌ته فڕۆكه‌وانییه له چوارچێوه‌ی گروپی ٣٥ كه‌سی تا كۆتایی ساڵی ئێخراج ده‌كرێن و ئه‌م ره‌وته له ساڵی ٩٤یش به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌م پێیه چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌بێ راگه‌یاندنی پێشوو، ریزێك نامه‌ی ئیخراج له نێوان به‌شه جیاجیاكانی ئه‌م شیركه‌ته دابه‌ش كرا و به نزیكه‌ی ٣٥ كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته فڕۆكه‌وانییه راگهیهندار كه له رۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ره‌شه‌ممه ئیتر پێویست ناكات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ركار و هه‌رچی زووتر بۆ ته‌سویه حیساب، ده‌ستبه‌كار بن.