ئێخراجی ده‌یان هه‌زار كارمه‌ندی ژن له‌ ماوه‌ی هه‌ژده‌ مانگدا

363
به‌ پێی دانپێدانانی جێگری سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم، زیاتر له‌ ٥٠ هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندی ژن له‌ ماوه‌ی ١٨ مانگی رابردوودا به‌ هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ موره‌خه‌سی پاش زایمان له‌كار ئێخراج و بێكار بوون.به‌ وته‌ی ناوبراو، ئه‌گه‌ر موره‌خه‌سی زایمان ببێته‌ ٩ مانگ، ده‌بێت ژماره‌ی ژنانێك كه‌ پاش موره‌خه‌سی ئێخراج ده‌كرێن، یه‌كجار زۆر بێت. دوابه‌دوای سیاسه‌ته‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی جه‌معیه‌ت له‌ ئێران، مه‌جلیسی رژیم گه‌ڵاڵه‌ی زیادكردنی ماوه‌ی موره‌خه‌سی زایمانی ژنانی كارمه‌ندی له‌ بڕیاری كاری خۆی قه‌رار داوه‌ كه‌ ئیجراكه‌ی تا ئێستا ئێخراجی به‌رینی ژنانی كرێكار و كارمه‌ندی لێكه‌وتۆته‌وه‌. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كانی رژیم، له ‌ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی ٩٠٠ هه‌زار ژن پاش كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ موره‌خه‌سی زایمان، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.