ئێخراجی ده‌یان هه‌زار كرێكار له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوو

41y
به‌ پێی دانپێدانانی ده‌بیری گشتی خانه‌ی كارگه‌ری رژیم، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا له‌ هه‌زار واحیدی به‌رهه‌مهێنان، ١٠٠ هه‌زار كرێكار ئێخراج كراون.ناوبراو بارودۆخی واحیده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌كانی له‌ ئێران، قه‌یراناوی ناولێبردووه‌ و له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه‌: “ئێستا رێژه‌ی بێكاری ژنان له‌ ئێران دوو به‌رابه‌ری رێژه‌ی بێكاری پیاوانه‌ و ژنان له‌ زۆرێك له‌ واحیده‌ گه‌وره‌كان وه‌كوو قاڵیبافی، ته‌نیا دوو سێهه‌می حه‌قده‌ستی په‌سه‌ندكراوی شورای باڵای كار وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌ هۆی نیگه‌رانی و ترسی له‌ده‌ستدانی شوغڵه‌كانیان، شكایه‌ت ناكه‌ن.