ئێخراجی دوو كه‌س له‌ كرێكارانی كوشتارگای مورغ په‌ڕ ی سنه‌

38
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو كه‌س له‌ كرێكارنی كوشتارگای “مورغ په‌ڕ”ی شاری سنه‌، له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ ئێخراج كران.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ نزیكه‌ی یازده‌ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌، به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارۆدخی كاریی و دیفاع له‌ مافه‌كانیان، له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ ئێخراج كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌، كرێكارانی ئه‌م كارگایه‌ له‌ بارۆدخێكی سه‌خت و دژواردا كار ده‌كه‌ن و له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ ده‌چه‌وسێنه‌وه‌. شایانی باسه‌، خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌، هه‌ر كرێكارێك كه‌ له‌م كارگایه‌ داده‌مه‌رزێنێت، سه‌ره‌تا ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن له‌ژێرناوی شیرینی كاریی، لێ وه‌رده‌گرێت.