ئێخراجی رۆژانه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتوانی خارجی له‌ ئێران

472
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیسنا” له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاروباری ئه‌تباع و كۆچبه‌رانی خارجی وه‌زاره‌تی وڵات، رایگه‌یاند: رۆژانه‌ نزیكه‌ی ٢ هه‌زار ئه‌تباعی خارجی له‌ ئێران ئێخراج ده‌كرێن.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیمه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: كه‌سانێك كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ ئێران دا نیشته‌جێن هیچ چه‌شنه‌ پشتیوانییه‌ك ناكرێن و له‌گه‌ڵ توندترین هه‌ڵسووكه‌وته‌كان رووبه‌روو ده‌بنه‌وه‌ و له‌ وڵات ده‌رده‌كرێن. ناوبراو هه‌روه‌ها به‌ ته‌ئیدی قه‌ده‌غه‌ كردنی نیشته‌جێ بوونی ئه‌تباعی ئه‌فغانستانی له‌ زیاتر له‌ ١٠ ئۆستان، جه‌ختی كرده‌وه‌: له‌ چه‌ند ئۆستانی دیكه‌یش باسی له‌سه‌ر كراوه‌. پێشتریش ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاندبوو: له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌تباعی بێگانه‌ “غه‌یره‌موجاز” له‌ وڵات، ئامارێكی وورد له‌به‌رده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ ٨٠٠ هه‌زار كه‌س مه‌زنده‌ كراوه‌.