ئێخراجی رۆژنامه‌نووسان له‌ توركیه‌

10
راپۆرته‌كان باس له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ره‌وتی ئێخراج كردنی رۆژنامه‌نووسان له وڵاتی‌ توركیه‌ ده‌كه‌ن.
به‌ وته‌ی رۆژنامه‌نووسێك له‌م وڵاته‌، به‌ سه‌رنجدان به‌ ره‌وتی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئێخراجی رۆژنامه‌نووسان له‌ رۆژنامه‌كان و نه‌شریات، توركیه‌ بۆته‌ وڵاتی رۆژنامه‌نووسانی بێكار. ئه‌م رۆژنامه‌نوسانه‌ به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئازادی به‌یان له‌ چاپه‌مه‌نیه‌كان له‌ سه‌ركار ده‌ركراون. شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چاپه‌مه‌نیه‌ خارجییه‌كان له‌وانه‌ رۆژنامه‌ی “نیۆیۆرك تایمز و ئێكۆنومیست” به‌ تووند بوونه‌وه‌ی گوشار بۆسه‌ر رۆژنامه‌نووسان له‌ توركیه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامگه‌رای “ئه‌ردۆغان”ه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو.