سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی ره‌زبه‌ر، ١٠٦ كرێكاری قه‌راردادی كارخانه‌ی “شیشه‌ی ئابگینه” هه‌ڵكه‌وتوو له شاری سه‌نعه‌تی ئه‌لبۆرزی ئۆستانی قه‌زوین، پاش ته‌واو بوونی قه‌راردادی كاره‌كانیان، له‌سه‌ر كار ئێخراج كران.خاونكار به بیانوی پێویست نه‌بوونی كاری ئه‌م كرێكارانه، ئه‌وانی له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هێشتا ٥ مانگ له حه‌قده‌ستی دواخرانی كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م كرێكارانه، لانیكه‌م ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان بووه. كرێكارانی شیشه‌ی ئابگینه له ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه، زۆر نیگه‌رانی داهاتووی شوغڵیانن.