ئێخراجی سه‌رله‌نوێ كرێكارانی مه‌عده‌نی ئانۆمالی شومالی بافق

415y
راپۆرته‌كان باس له‌ ئێخراجی سه‌رله‌نوێی ده‌یان كرێكاری ناڕازیی مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی “ئانۆمالی شومالی” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری “بافق” ده‌كه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نزیكه‌ی ٣٠ كرێكاری ئه‌م مه‌عده‌نه‌ به‌ هۆی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی ئیستخراجی به‌ردی ئاسنی ئانۆمالی شومالی، له‌سه‌ركار ده‌ركران و بێكار بوون و پاش گه‌لێك به‌دواداچوون بۆ كاری سه‌رله‌نوێ، بۆ مه‌عده‌نی “مێهدی ئاباد” نێردران. كرێكاران به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌وانه‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وی سه‌عاتی كاری، نه‌بوونی سرویسی هاتووچۆ له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركران.